Hamid Banayi

Текст песни şewî hîcran

şewî hîcran видео клип

No photo
Обзор
Голоса:
0
Неверный текст?

Hamid Banayi - Текст песни şewî hîcran

چاوەڕێی موژدەی نەسیمم، تا لە گولشەن دێتەوە
بەڵكە فەرمایشت بكا كوڵ، بولبولم با بێتەوە
وا وەعیدی بەفری زستانەو فیراقم كەوتە دڵ
مەر بە بای وەعدەی ویساڵت كێوی دڵ رەش بێتەوە
میروەحەی زوڵفت لە دەوری ئاوری رووت بێ‌ چلۆن
ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەكوژێتەوە
سوچی زوڵفت بوو كە پەروانەی دڵم رووی كردە رووت
ئاگری وەسڵی شەم و پەروانە شەو دەكرێتەوە
خەتتی میهر و زوڵف و خاڵی حوجەتی موڵكی دڵە
نەخشی ئەو موهرە بە ئاوی خوڕخوڕە ناچێتەوە دڵ لە ترسی چاوی بو، روی كرد لە میحرابی برۆی
ئێستا بیستومە لە چینی زوڵفی جێ نابێتەوە
كێوی هیجرت خستە سەر شان و دڵم پێی خستوە
تا نەكات دەستی بە زوڵفت زەحمەتە هەڵسێتەوە
سەدكەڕەت خستمتە كێژی مەهلەكەی بەحری فیراقHamid Banayi - şewî hîcran - http://ru.motolyrics.com/hamid-banayi/sewi-hicran-lyrics.html
ئاخری قولابی مژگانت دەرم دێنێتەوە
مەزرەعەی میهرو مەحەببەت توخمی وەصلی شین نەكرد
گوڵ بەشادی دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە
خۆت دەزانی مودەتێكە سەروبا ماڵی جەفام
كەی وەكو نەخشی قەدەم سەر نێمە زێری پێتەوە دڵ ئەوا كەوتۆتە زیندانی غەم و قوربانتم
تایەكی زوڵفت بنێرە بەڵكە بۆم دەربێتەوە
تو خودا تاكەی لە تاریكی شەوی هیجرانی تۆ
دەستەو ئەژنۆ دابنیشم ڕەبی كەی رۆژ بێتەوە
بێ‌ ئیشارەی حیكمەتی چاوت شیفات نایا شیفام
خۆت دەزانی زامی دووری سەختە خۆش نابێتەوە
فیكری من چونكە دەقیقی عاشقی قەددی ئەوە
مو لە مو گیراوە جیبكەم لێك جوێ‌ نابێتەوە چاوەڕێی موژدەی نەسیمم، تا لە گولشەن دێتەوە
بەڵكە فەرمایشت بكا كوڵ، بولبولم با بێتەوە

Оставить комментарий

Что вы думаете о песне "şewî hîcran"? Напишите ваш комментарий.

Рекомендуемые песни